دووشه‌مه‌‌ 

26 خه‌رمانان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بێبەش کردنی بەندکراوێکی سیاسی لە مافی مورەخەسی

بێبەش کردنی بەندکراوێکی سیاسی لە مافی مورەخەسی
خەبات میدیا

بەندکراوێکی  سیاسیی کورد بە ناوی حەسەن مەردانی خەڵکی بۆکان کە لە بەندیخانەی ئەم شارە ماوەی سزاکەی خۆی تێدەپەڕێنێ، سەرەڕای پێویستیی بە پێڕاگەیشتنی پزیشکی،  لە مافی وەرگرتنی پشوو بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، لە لایەن  ئیدارەی تیرۆریستی ئێتلاعاتی بۆکان بێبەش کراوە و ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو نەخۆشیی دڵ وپرۆستاتی هەیە و لە دۆخێکی نالەباردایە.

جێی باسە، سەرماوەزی ١٤٠٢، ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی "ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕژیم" لەلایەن لقی ١٠١ی بێدادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سێ ساڵ بەندکران سزا دراوە.

15 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بێبەش کردنی بەندکراوێکی سیاسی لە مافی مورەخەسی

بێبەش کردنی بەندکراوێکی سیاسی لە مافی مورەخەسی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن