حسین شنبەزادە، نووسەر و وەرگێڕ و هەروەها چالاكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان کە بە هۆی دانانی خاڵێک "." لەژێر تویتێكی عەلی خامنەیی، ڕێبەری رژیمی ئاخوندی گیرابوو، بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
ئەم حوکمە قورسە بە هۆی ڕەخنەی ناڕاستەوخۆی ناوبراو لە ڕێبەری رژیم دەرچووە.