شورای باڵای هاوئاهەنگی ئابوری سەرۆکایەتی قوای ڕژیمی ئێران، ڕایگەیاند کە خامنەیی پێشنیاری پزشکیان لەسەر وەرگرتنی ۳۵۰۰۰۰ ملیار تمەن بۆ پێدانەوەی قەرزەکانی حکومەتی قبوڵ کردوەو بەشی سندوقی فەراوان کردنی میللی لەداهاتی نەوتی بۆ ساڵی داهاتوو بەبڕی ۲۰% کەم کردۆتەوە.
پزشکیان لەوتووێژێکدا وتی "کە دەوڵەت بۆ بەرزکردنەوەی ئابوری لە ۴% بۆ ۸% زیاتر لە ۱۰۰ میلیار دۆلاری پێویستە کە دەبێ ئەو بڕە پارەیە لەڕێگەی سەرمایەدارانی خارجیەوە دابین بکرێت".
ناوبراو هەروەها لەسەر کەم کردنی هەڵاوسان تا ۳۰% وتی ئەوە ئامانجێکە کە پەیوەندی بە هەلوومەرجی جیهانی دەرەو هەیەو تەنیا بە ئاڵووگۆڕی ناوخۆیی چارەسەر ناکرێت.