دووشه‌مه‌‌ 

26 خه‌رمانان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کەشی ئەمنیەتیی بڵواناوا لە دوای دەربڕینی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان

کەشی ئەمنیەتیی بڵواناوا لە دوای دەربڕینی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان
خەبات میدیا

شەوی ڕابردوو لە دوای سێ ڕۆژ بەردەوامی ناڕەزایەتیی خەڵکی بڵواناوا سەر بە دێولان بە هۆی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری تایبەت بە کانگا و تێکدانی ڕێگاوبانەکان هێزە ئەمنییەکان و یەکەی تایبەت چەندین هاووڵاتییان گرتووە.
بە پێی ئەم راپۆرتە،چەندین هاووڵاتی خەڵکی بڵواناوا بە ناوەکانی جەمیل محەممەدی، شادمان محەممەدی مامۆستای فیزیا، فواد محەممەدی ئەندامی شۆرای شار، محەمەد محەمەدی، مەیسەم حاجی مەجید وسەمیر محەممەدی، دوو کەسی دیکەی خەڵکی گوندی سرنجیانە کە هەردوویان ناسننامەیان ‘باقری’ ئاشکرا بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیراون.
هەروەها، زیاتر لە ١٠ کەس لە هاووڵاتییانی ناڕازی لە ناڕەزایەتیی شەوی ڕابردوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە دراونەتە بەر لێدان و بارودۆخی تەندروستی چەندین کەسیان ناجێگیرە.
شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن شەوی ڕابردوو، قوتابخانەی بڵواناوا کراوەتە شوێنی مانەوەی هێزەکانی یەگانی تایبەت و بۆ ماوەیەکی نادیار لەوێ جێگیر کراون.

14 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کەشی ئەمنیەتیی بڵواناوا لە دوای دەربڕینی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان

کەشی ئەمنیەتیی بڵواناوا لە دوای دەربڕینی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن