ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان، تەیفوور سەلیمی بابامیری، بەندکراوی تەمەن ٤٨ ساڵی خەڵکی بۆکان و باوکی دوو منداڵ بە دانانی بارمتە ٣ ملیار تمەن و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی دادگاییکردنەكەی ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە خانوادەی ئەو هاووڵاتییە، تەیفوور سەلیمی بابامیری، نزیکەی چوار مانگی سەرەتایی لە گرتنیدا لەژێر شکەنجەی سەختی هێزە ئەمنییەکان لە زیندانی ئیتلاعاتی ئورمیەدا تێپەڕ کردووە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن و تەنانەت پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ خانوادەکەی بێبەش بووە.
تەیفوور سەلیمی بابامیری، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بەهۆی ئەوەی بە "گەیاندنی یارمەتیی دەرمانی و پزیشکی بە خۆپیشاندەرەکان" لە شۆڕشی ژینا ناو بردراوە، تۆمەتبار کراوە.