لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان، لە کاردانەوە بە کوشتنی شەش بارمتە لەلایەن حەماسەوە، داوای فشاری زیاتری بۆ سەر ڕژیم ئاخوندی ئێران وەك پشتیوانی سەرەكیی حەماس كرد.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ABC پێداگری لەوە کردەوە کە دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا و ئیسرائیل "پێویستە ڕژیم ئ لە بەرامبەر چارەنووسی ئەو بارمتانەی ماونەتەوە بەرپرسیار بکات".
ئەو سیناتۆرە هەروەها ڕایگەیاند: ئەگەر بارمتەکان ئازاد نەکرێن، پێویستە پاڵاوگەکانی نەوتی ئێران بخەنە لیستی ئامانجی هێرشەكانەوە.