ڕۆژی شەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەكی خەڵکی ئاوایی "قۆزلوێ" سەر بە شاری سایین قەڵا بەناوی "ناسر مرادی" بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە گیراو و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز، ئەم هاووڵاتییە لە ڕەوتی بۆنەکانی جێژنی نەورۆزدا لەو ناوچەیە دەورێکی بەرچاوی هەبووە.
هەتا ئێستا لە هۆی گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەست دا نییە.