شەکیلا مۆنفەرێد، زیندانی سیاسی لە زیندانی ئێڤین، لە دۆسیەیەکی دیکەدا لەلایەن سیستمی گەندەڵی قەزایی ڕژیم ئاخوندی ئێرانەوە بە ٧ ساڵ و ٧ مانگ زیندان و ١٠ قامچی لێدانی سزای بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، شەکیلا مۆنفەرێد، زیندانی سیاسی بە تۆمەتی لکێندراوی"لەناوبردنی موڵک و ماڵی گشتی" بە ٦ ساڵ و ٧ مانگ زیندان و ١ ساڵ زیندان و ١٠ قامچی سزای بەسەردا سەپێنراوە بۆ "تێکدانی ڕێکوپێکی گشتی و ئاشتی".
بە وتەی عەلی شەریفزادە ئەردەکانی، پارێزەری شەکیلە مونفەرەد، ئەم حوکمە بە تۆمەتی "شکاندنی شووشەی هۆڵی بێدادگای ناوچەی هەشتەمی تاران" بەسەر ئەم زیندانییە سیاسییە سەپێنراوە.
لە ناوەڕاستی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا، شەکیلا مۆنفەرێد وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو دۆسیە نوێیەی کە لە دژی کرایەوە، مانی لە خواردن گرت.