ڕۆژی ڕابردوو حکوومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند کە بۆ پشتیوانی لە ئیسرائیل سزای نوێی بەسەر یەكەی ٧٠٠ی لقی قودسی سپای پاسداران و سێ ئەندامی سپای پاسداراندا سەپاندووە. عەبدولفەتاح ئەهوازیان، بێهنام شەهریاری و حەمید فازڵی، ناوی ئەو سێ ئەندامەی سپای تیرۆریستی پاسدارانە کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە. بە پێی بەیاننامەکەی بەریتانیا، ئەم سێ ئەندامەی سپا لە هەڕەشەکردن، پلاندانان، یان ئەنجامدانی کارەکان بە ئامانجی دروستکردنی ناسەقامگیری لە بەریتانیا یان وڵاتانی دیکە دەستی هەیە ولە هاوکاریکردنی ئەو گرووپە چەکدارانەی کە هەڕەشە دەکەن، پلان دادەنێن، یان چالاکیی ناسەقامگیرکەر دژی ئیسرائیل جێبەجێ دەکەن، بەشدارن.