ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، گۆرانیبێژێک بە ناوی "ئومێد ئەحمەدنژاد" خەڵکی گوندی "قجی ئاوا"ی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٥ ساڵە و بەبێ بڕیاری دادگا دەستگیریان کردووە. تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆی گرتن و تۆمەتەکانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.