ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣،
ماردین باقری تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی گوندی سرنجیان سەر بە شاری دێولان ، لەکاتی پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی شاری دێولان لە لایەن دوو ئۆتۆمبێلی ئیتلاعاتەوە كە گەمارۆی شوێنەکەیان دابوو، گیرا.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، هیزەكانی ئیتلاعات ڕژیم بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی ناوبراویان گرتووە و بۆ شوێنێكی نادیار ڕایانگواستووە.هەر وەها رۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانان ، هاووڵاتیێکی کورد بە ناوی عادڵ کاکە تەمەن ٢٣ ساڵ و کوری جەمال، خەڵکی گوندی دۆستالی سەر بە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی ئیتلاعاتەوە گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. جێگەی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریێک لە شوێنی راگیران و هۆی گرتنی ئەم شارۆمەندە کوردە لەبەردەستدا نیە.