لە وڵاتی بریتانیا پێشانگایەکی وێنە لەسەر ژنانی پێشمەرگەی کوردستانی ئێران کراوەتەوە.ئەو پێشانگایە بەرهەمی زەحمەتی کەیوان فاتحی وێنەگری ئاژانسی نێودەوڵەتیی میدێل ئیستە.کەیوان فاتحی لە سەرەتای کرانەوەی ئەو پیشانگایە بە زمانی ئینگلیسی لەسەر ژنانی کورد وتارێکی پێشکەش کرد و لە کۆتاییشدا وتارێك پێشکەش دەکات.
ئەو پێشانگایە ژنانی پێشمەرگەی هەموو حیزب و لایەنەكان و ژنانی شۆڕشگێڕ لەخۆ دەگرێ.کەیوان فاتحی خەڵکی شاری کامێران سەر بە کوردستانی ئێرانە.