عەلی فاروقی کوڕی ئەحمەد خەڵکی میراوا شاری بۆکان، خوێندکاری نوخبە و کارناسی باڵا لە ڕشتەی ئەندازیاریی ئاودێریی زانکۆی وەرزێڕیی کەرەج لە بێدادگای بەناو شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی لێکندراو و چالاکیی فەرهەنگی ١٠ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندراو و بە مەبەستی جێبەجێ کرانی بەندکرانەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کراوە.
جێی باسە، هەروەها ناوبراو، ساڵی ١٤٠٢ بۆ ماوەی نزیک بە ٥ مانگ لە زیندانی ئیتلاعاتی بۆکان و ورمێ شکەنجە کراوە و بە زۆر هێندیک تۆمەتیان لێداوە و پاشان بە بارمتە ئازاد دەکرێ و لە مانگی جۆزەردانی١٤٠٣ لە بێدادگای بەناو ئینقلابی ورمێ ١٠ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندراوە.