فواد مۆرادی شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە لە لایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی رژیمی ٸێرانەوە گیرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ٸەمرۆ یەکشەممە ۱٨ی خەرمانان فواد مۆرادی تەمەن ۳۷ ساڵ و خەڵکی گوندی کێلە کەوەی سەر بە شاری دیواندەرە لە لایەن هێزە بەکرێگیراوەکان لەو شارە گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. جێگەی باسە کە هێزە سەرکوتگەرەکانی ٸیتڵاعاتی سپا بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەێکی قەزایی ٸەم شارۆمەندە کوردەیان گرتووە و لە هۆی گیرانی هیچ زانیاریێک لەبەردەست نیە.