پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خۆبواردنی پێنج ژنی بەندکراو لە چوون بۆ دادسەرا پاش بانگکردنیان

خۆبواردنی پێنج ژنی بەندکراو لە چوون بۆ دادسەرا پاش بانگکردنیان
خەبات میدیا

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانان پێنج بەندکراوی سیاسیی ژن پاش بانگکرانیان لەلایەن دادسەرای ئەمنییەتیی بەندیخانەی ئێڤینەوە، لەم دادسەرایە ئامادە نەبوون.
ماڵپەڕی ئینستاگرامی نەرگس محەممەدی چالاکی مافی مرۆڤ و بەندکراو لە بەندیخانەی ئێڤین بڵاوی کردووەتەوە کە ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانان نووسینگەی بەندی ژنانی ئەو بەندیخانە لە بانگێشتنامەیەکدا هاوکات لەگەڵ ناوبراو، پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی، پەریوەش موسلێمی و مەحبووبە ڕەزایی بەمەبەستی ڕوونکردنەوەی تۆمەتە وەپاڵدراوەکانیان بۆ دادسەرای ئەمنییەتی بەندیخانەکە بانگ کراون. لەم نووسراوەدا هاتووە کە هەر پێنج بەندکراوەکە ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانان نەچوونەتە دادسەرا.

2 مانگ و 12 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خۆبواردنی پێنج ژنی بەندکراو لە چوون بۆ دادسەرا پاش بانگکردنیان

خۆبواردنی پێنج ژنی بەندکراو لە چوون بۆ دادسەرا پاش بانگکردنیان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن