خەباتمێدیا: رۆژی شەممە رێکەوتی 10ی سەرماوەزی ساڵی1397 ی کۆچی خۆری، ڕێکخراوی ئافرەتان سیمینارێکی بەبۆنەی 25ی نوامبر رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ب
خەباتمێدیا: رۆژی شەممە رێکەوتی 10ی سەرماوەزی ساڵی1397 ی کۆچی خۆری، ڕێکخراوی ئافرەتان سیمینارێکی بەبۆنەی 25ی نوامبر رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەڕێوە برد.
سەرەتای بەرنامەکە،بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی دەستی توندوتیژی دەستی پێکرد. پاشان بەڕێوەبەری سمینار، خاتوو ئەوین فەرەجی بەرنامەکەی بەخوێندنەوەی شێعر وبەخێر هاتنی میوانان درێژە پێدا. دواتر پەیامی رێکخراو لەلایەن خاتو شەکیلا مورادی ئەندامی رێکخراو پێشکەش کرا. سمینارەکە پێکهاتبوو لە دوو پانێل بۆ خاتوو رێزان عەبدولقادرغەفوری ههڵگری بڕوانامهی بهکالۆریۆس له مێژوودا و خاتو زێنەب حسێنی بەرپرسی رێکخراوی ئافرەتان. لە پانێلی یەکەم خاتوو رێزان باسی لە دەورو نەخش و لایەنە ئەرێنیەکانی ژنان لە مێژووی کوردستاندا کرد و بە پیشاندانی وێنەو بەڵگەی مێژوویی ، داهێنان و دەست رەنگینیەکانی ژنانی لە سەردەمە جیا جیاکانی مێژوودا شی کردەوە. لەناوبڕی بەرنامەدا شێعرێک بەناوی (منیش لێرەم) لەلایەن هەوشین ئەردەڵان خوێندرایەوە.
لە پانێلی دووهەم کە لەلایەن خاتوو زێنەب حسێنیەوە بەڕێوە چوو، دیاردەی تەلاق و هۆکارەکانی بەوردی شی کرانەوە و هاوکات ئاماژە بە ئامارەکانی تەلاق لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵ 96 کرا.حسینی بە سەرنج خستنە سەر ناکۆکی ژن ومێرد ولێک تێنەگەیشتن لە جەوهەری ژیان ،لایەنە نەرێنیەکانی ئەم دیاردەی دەست نیشان کرد.
دواتر ئامادەبووان بە پرسیارو پێشنیارەکانیان ئەو دوو پانێلەیان دەولەمەندتر کرد. کۆتا برگەی بەرنامەکە، فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر دۆخی ژنان لە کوردستان و ئێران و جۆرو شێوازی توندوتیژیەکان کە روبەرویان دەکرێنەوە نمایش کرا .