خەباتمێدیا: باوکی شەهیدی فەرماندە تۆفیق کەریم پوور ناسراو بە تۆفیق بڵەسەنی کۆچی دوایی کرد.
خەباتمێدیا: باوکی شەهیدی فەرماندە تۆفیق کەریم پوور ناسراو بە تۆفیق بڵەسەنی کۆچی دوایی کرد.
رۆژی پێنج شەممە 2ی خەزەڵوەری 1398ی هەتاوی، بەداخەوە مام برایم کەریم پوور باوکی شەهیدی فەرماندە شەهید تۆفیق بڵەسەنی دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێ کردین.
مام برایم کەریم پوور مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزێکی دیاری رێبازی کوردایەتی و مامۆستا سەید جەلال و سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بوو کە تا دوا هەناسە چاوەڕێی دیداری هاوڕێ و هاوسەنگەرانی شەهید تۆفیق، وە پێبەند و خەمخۆری رێباز و رێگەی شەهید تۆفیق و باقی شەهیدانی سازمانی خەبات مایەوە.
مام برایمی رەحمەتی بەهۆی بیر و باوەڕ و دڵسۆزی بۆ نیشتمانەکەی و سازمانی خەبات توانی بەرگەی خەمی لەدەستدانی یەکێک لە باشترین رۆڵەکانی کە ساڵانێکی زۆر بوو لە شاخەکانی کوردستان شانازی بۆ بنەماڵە و هەڤاڵ و نەتەوەکەی تۆمار دەکرد، بگرێ و رۆژ لە دوای رۆژ گەشبینتر دەبوو بە رێبازی کوڕەکەی و زیاتر تامەزرۆی دیداری رێبوارانی رێبازی مامۆستا سەید جەلالی حوسێنی و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دەبوو.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی مام برایمی کەریم پوورەوە، پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهید تۆفیق کەریم پوور و تێکڕای کەس و کار و خەڵکی خەباتی خۆشەویستی گوندی سەربەرز و سەرکەشی بڵەسەن و شاری بانەی خەباتی و خەباتگێڕان دەکا، وه خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێ و داوای سەبووری و ئارامیان لە خوای گەورە بۆ دەکا.
إنا لله وإنا إل٠Šه راجعون