سارا دڵدار، چالاکی مەدەنی خەڵکی ڕەشت و زیندانیی سیاسیی تەمەن ٣٢ ساڵ کە لە کاتی یارمەتیدانی بریندارانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی بە گوللەی بەکرێگیراوانی خامنەیی بریندار بوو، بە شێوەیەکی گوماناوی کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو بە هۆی عفوونەتی بەردەوام لە ئەنجامی برینداربوون و ٩ مانگ ئەشکەنجەدان لە زیندانی رژیمی ٸاخوندیدا کۆچی دوایی کرد. دەگوترێ تەرمەکەی لە بێدەنگیی میدیاكان و لە كەشێكی ئەمنیی بەکرێگیراوانی ڕێژیم بەخاک سپێردرا