ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانان ١٤٠٣ هێزەکانی ئیدارەی تێرۆریستی ئیتلاعاتی شاری مەریوان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی خانوادەی هاووڵاتیەک بە ناوی ماردین دێهقانی کە تەمەنی تەنیا 17ساڵ بووە، گرتوویانە و پاشان گواستوویانەتەوەبۆ شوێنێکی نادیار
جێی باسە، گیرانی ماردین دێهقانی بە توند وتیژی و بە بێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری بووە و تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریەک لە هۆی گرتن و شوێنی راگیرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی خانوادەکەی لەو بارەوە سەرکەوتوو نەبووە.