لە درێژەی شەپۆلی گیرانی هاووڵاتییانی کورد هاوکات لەگەڵ دووەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوی ڕاشد ئەدوایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمی ئێرانەوە گیراو بۆ شوێنی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەرمانان ڕاشد ئەدویی خەڵکی گوندی سلێن سەر بە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی گیرا و بۆ شوێنی نادیار گوازراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی کەسوکاری ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی زانینی شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.