لە گوندی قوڵقوڵەی شاری بۆكان لە ئاكامی تەقینەوەی گوللە خومپارەیەكدا ژنێك بە ناوی شەرمین تەمەن ٣٤ ساڵە بریندار بووە.
ڕووداوەكە ڕۆژی یەكشەممە ١٨ی خەرمانان ڕوویداوە و بە وتەی شایەتحاڵان گوللە خومپارەكە لە كاتی چایی دەمكردندا تەقیوەتەوە.
دەگوترێت خومپارەكە هیی سەردەمی شەڕ لە كوردستان بووە