پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاشکراکردنی تیمێکی تیرۆریستی ڕژیم له‌ ئا‌لبانی

ئاشکراکردنی تیمێکی تیرۆریستی ڕژیم له‌ ئا‌لبانی

خەباتمێدیا: به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، پۆلیسی ئا‌لبان له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی ئه‌منیدا توانیان تیمێکی چه‌کدارنی نهێنی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ڕژیم پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌

خەباتمێدیا: به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی گه‌‌‌یشتوو، پۆلیسی ئا‌لبان له‌‌‌ ئۆپه‌‌‌راسیۆنێکی ئه‌‌‌منیدا توانیان تیمێکی چه‌‌‌کدارنی نهێنی سه‌‌‌ر به‌‌‌ سوپای پاسدارانی ڕژیم پوچه‌‌‌ڵ بکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌وڵی داڕشتنی کرده‌‌‌وه‌‌‌ی ترۆریستی بوون دژ به ئه‌‌‌ندامانی سازمانی موجاهیدین له‌‌‌ ئه‌‌‌لبان.
به‌‌‌گوێره‌‌‌ی ئاژانسی ئه‌‌‌سۆشێتید پرێس، له‌‌‌ به‌‌‌یاننامه‌‌‌یه‌‌‌کدا ئه‌‌‌ردی فیلیۆ، فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی پۆلیسی ئا‌لبان ڕایگه‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌، سوپای پاسداران و دوو به‌‌‌رپرسی پله‌‌‌ باڵای ڕژیم له‌‌‌ تارانه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی کراون و ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌شدا، ئه‌‌‌و شانه‌‌‌یه‌‌‌ی چه‌‌‌کدارانی ڕژیم په‌‌‌یوه‌‌‌ندییان به‌‌‌ گروپێکی تاوانکاری رێکخراوی له‌‌‌ تورکیاوه‌‌‌ هه‌‌‌بووه و خۆیان له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی پێشووی " سازمانی موجاهیدین" نزیک کردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌ندامانی ئه‌‌‌و بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ ئا‌لبانیا کۆبکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌.
هەواڵدەری رۆیتەرز لەزاری سەربازێکی ئەرشەدەوە دەڵێت: پۆلیسی ئالبانی ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک هێرشی پلان بۆداڕێژراویان لەلایەن چڵکاو خۆرانی ڕژیمی ئاخوندی لەساڵی پار دژ بە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دانیشتووی ئاڵبانیان پووچەڵ کردۆتەوە. ئەم کروپە ترۆریستیە کە لە ئالبانی چالاکیان کردوە، لە هەوڵی ئەوەدا بون لە نەورۆزی ٢٠ ١٨ هێرش بکەنە سەر کامپی ئه‌‌‌ندامانی موجاهیدین.
ئەم گروپە ترۆریستیە لەلایەن داردەستێکی هێزی قودس بەناوی پەیمان هیدایەت کراون. پەیمان دانیشتوی ئێرانە و لە دوورەوە پۆلێک نەخشەو بەرنامەی ترۆریستی، لە ئالبانی و زۆر ناوچەی دیکەی ڕۆژئاوای ئوروپا بە ئەنجام گەیاندوە، ئه‌‌‌ردی فیلیۆ فەرماندەی پۆلیسی ئاڵبانی ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ توانراوه‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م چالاکی و هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانی ئه‌‌‌م گروپه‌‌‌ ترۆریستیه‌‌‌ی سه‌‌‌ر به‌‌‌ سوپای پاسدارانی ڕژیم پوچه‌‌‌ڵبکرێته‌‌‌وه‌‌‌.
جێگه‌‌‌ی ئاماژه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ساڵی رابردوو ئهالبانیا باڵیۆزی ئێران و دیپلۆماتکارێکی دیکه‌‌‌ی ڕژیمی له‌‌‌ وڵاته‌‌‌که‌‌‌ی ده‌‌‌رکرد، دوای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ ئه‌‌‌نجامدانی چه‌‌‌ند چالاکییه‌‌‌کی نایاسایی تۆمه‌‌‌تبار کران.


5 ساڵ و 27 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاشکراکردنی تیمێکی تیرۆریستی ڕژیم له‌ ئا‌لبانی

ئاشکراکردنی تیمێکی تیرۆریستی ڕژیم له‌ ئا‌لبانی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن