پێنچ شه‌مه‌ 

29 خه‌رمانان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیرانی دوو برای کەم ئەندام لە پیرانشار

گیرانی دوو برای کەم ئەندام لە پیرانشار
خەبات میدیا

عەبدوڵڵا قەنبەری‌وەند و مەحموود قەنبەری‌وەند، دوو برای کەم ئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت خەڵکی پیرانشار و لە گیراوانی شۆرشی ژینا،بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای شەش ساڵ و حەوت مانگ بەندکرانەکەیان گیران و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواسترانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەحموود قەنبەری‌وەند چەند ڕۆژ پێش گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە بەهۆی هەوکردنی سەختی لاقی کە لە بەشی مەچەکدا بڕدراوەتەوە لە نەخۆشخانەی ئیمامی پیرانشار خەوێندرابوو. هەروەها عەبدوڵڵا قەنبەری‌وەند نەخۆشیی فشاری خوێنی هەیە. ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی "ئەندامێتی لەیەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی رژیمی ئێران سزای ٣٦ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی "کردەوەی دژ بە ئاسایشی نیشتمانی" سزای ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران و هەر یەک سەرجەم سزای شەش ساڵ و حەوت مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە کە بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، سەختترین سزا واتە سزای ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانیان بۆ جێبەجێ دەکرێت و یەک لەسەر سێ ئەو سزایە بۆ ماوەی چوار ساڵ هەڵپەسێردراوە.

7 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیرانی دوو برای کەم ئەندام لە پیرانشار

گیرانی دوو برای کەم ئەندام لە پیرانشار



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن