لە درێژەی شەپۆلی نوێی سەرکوت و گرتنی چالاکان و هاووڵاتیانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران لە سەروبەندی دووهەمین ساڵڕۆژی کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ١٥ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەهاباد، شنۆ، پیرانشار و دیواندەرە و مەریوان لەلایەن سەرکوتگەرانی وەزارەتی تیرۆریستی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێرانەوە گیراون و بۆ ناوەندەکانی زیندانی ئەمنی لە ورمێ و سنە گواستراونەتەوە.