پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆڕی شێعری کوردی لەژێر ناوی 'تا زرێبار و دێڕێک' لە مەریوان

بەڕێوەچوونی کۆڕی شێعری کوردی لەژێر ناوی 'تا زرێبار و دێڕێک' لە مەریوان
خەبات میدیا

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، سێهەمین كۆڕی ساڵانەی شێعری كوردی لەژێر ناوی 'تا زرێبار و دێڕێک' لەلایەن ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوانەوە بەڕێوە چوو.
ئەم کۆڕە بە ئامادەبوونی ئاپۆڕایەكی بەرچاو لە شاعێرانی كوردی كوردستانی ئێران لە هۆڵی مامۆستا قانع لە مەریوان دەستی پێ كرد و بڕیارە كۆڕەكە لە نۆ پانێلی دیاریكراو كە هەر كۆڕێک ناوی كەسایەتییەكی كوردی لەسەر دانراوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت. 
لەم كۆڕەدا بەرهەمی ٤٤ شاعێری كوردی کوردستانی ئێران دەخوێندرێتەوە كە لەنێو ١٣٧ بەرهەمدا بەپێی پێوەرەكانی شێعری هەڵبژێردرابوون.  ئەو كۆڕە بایەخێكی گرینگی بە سەرجەم زاراواكانی كوردی وەک: لوڕی، لەکی، كەلهووڕی، فەیلی، هەورامی، كرمانجی، گەڕووسی و سۆرانی داوە.

2 مانگ و 10 ڕۆژ و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوەچوونی کۆڕی شێعری کوردی لەژێر ناوی 'تا زرێبار و دێڕێک' لە مەریوان

بەڕێوەچوونی کۆڕی شێعری کوردی لەژێر ناوی 'تا زرێبار و دێڕێک' لە مەریوان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن