لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كە شەوی سێشەممە ٢٠ی خەرمانان لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا لە ڕێگای دیواندەرە بۆ سنە ڕوویدا، ٤ كەس گیانیاندا و ٧ كەسی دیكەش بریندار بوون.
جێی باسە، خراپی ڕێگاوبانەكان، كوالێتیی نزمی ئۆتۆمبێلەكان و كەمیی خزمەتگوزارییەكانی ڕێگاوبان لە كوردستان بووەتە هۆی ئەوەی ساڵانە بە سەدان كەس لەو ڕێگایەندا گیان بدەن و بریندار ببن.