پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بروسکەی سەرەخۆشی کاک بابەشێخ حوسەینی بۆ خانەوادەی مام ئیبراهیم کەریم پوور

بروسکەی سەرەخۆشی کاک بابەشێخ حوسەینی بۆ خانەوادەی مام ئیبراهیم کەریم پوور

بە بۆنەی کۆچی دوایی مام ئیبراهیم باوکی شەهیدی فەرماندە کاک تۆفیق بڵەسەنی، رێزدار کاک بابەشێخی حوسێنی بروسکەیەکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.

بە بۆنەی کۆچی دوایی مام ئیبراهیم باوکی شەهیدی فەرماندە کاک تۆفیق بڵەسەنی، رێزدار کاک بابەشێخی حوسێنی بروسکەیەکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
بەرێز کاک بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە بروسکەیەکدا کە لە لاپەرەی فەیسبوک بڵاوی کردوەتەوە، روو بە خانەوادەو خزمان و دۆستانی خانەوادەی مام ئیبراهیم کەریم پوور نووسیویەتی: بە بۆنەی کۆچی مام ئیبراهیم باوکی شەهیدی فەرماندە کاک تۆفیق کەریمپور، سەرەخۆشی بە ئەندامانی خانەوادەو خزمان و دۆستانی خانەوادەی شەهیدی فەرماندە،کاک تۆفیق کەریمپور و مام ئیبراهیم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پێشکەش دەکەم و هاوبەشی غەم و پەژارەیانم.
لە خوای گەورە دواکارم دوا مەنزڵی مام ئیبراهیم بەهەشتی بەرین بێ‌.
شایانی باسە شەهید تۆفیق بڵەسەنی یەک لە فەرماندە دیار و قارەمانەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و بزوتنەوەی شۆرشگێڕانەی کوردستان بوو کە هەر لە هەڕەتی لاوەتیەوە هاتە ریزەکانی سازمان و لە ماوەی نزیک بە ٢٥ ساڵ پێشمەرگایەتی خۆیدا پلەکانی تەشکیلاتی بە رەنج و ماندووبوونی خۆی هەتا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بریوەو لەو ماوەدا مێژوویەکی پرسەروەری و شانازی تۆمارکردووە و چەندین جار بە سەختی بریندار بووە، کە باوەر بە سازمانی خەبات و رزگاری نەتەوەکەی بە رێژیەک بوو لە دوای هەر کۆسپ و برینداریەک بە گوڕتر لە پێشوو، مەتەرێزی خەباتی دەگرت هەتا لە ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی و لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکی سازمانی بە پلەی بەرزی شەهادەت گەیشت و رێبازەکەی بە ئەمانەت پێشکەش بە هاوسەنگەرانی کرد.


5 ساڵ و 27 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بروسکەی سەرەخۆشی کاک بابەشێخ حوسەینی بۆ خانەوادەی مام ئیبراهیم کەریم پوور

بروسکەی سەرەخۆشی کاک بابەشێخ حوسەینی بۆ خانەوادەی مام ئیبراهیم کەریم پوور



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن