ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانیار ئەفسەری"، تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی ئەحمەد، خەڵکی گوندی "نی"ی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە بە بێ هیچ بەڵگەیەكی دادوەری گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆی گرتن و تۆمەتەکانی زانیار ئەفسەری لەبەردەستدا نییە.