لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوژرانی ژینا ئەمینی، چواردە كەس لە چالاکانی سێنفی و ئەندامانی یەکیەتییی مامۆستایانی کوردستان، لقی سنە بانگهێشتی داواکاری گشتی و دادستانی بە ناو شۆڕشی سنە و دامودەزگا ئەمنییەکانی دیکەی ئەم شارە کراون.
ئەوان بە "کۆبوونەوە دژی ئاسایشی وڵات"، "پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم" و "تێکدانی نەزمی گشتی" تۆمەتبار کراون.
ناوی مامۆستایان بەم شێوەیەیە؛ محەممەدرەزا مورادی، ئارام ئیبراهیمی، سادق کەنعانی، غەیاس نعمەتی، نەسرین کەریمی، مەجید کەریمی، سەڵاح حاجی میرزایی، فاتمە زەند کەریمی، کوروش عزەتی ئەمینی، فەیسەڵ نووری، ڕەزا تەهماسبی، شەهریار نادری، بێهزاد قەوامی و ڕۆژگار حەیدەری.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی هەماهەنگی ڕێكخراوە سێنفی و فەرهەنگییەكانی ئێران، زۆرێک لە چالاکانی سێنفی و مامۆستایان لە کوردستان، لە دوای بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی "ژن، ژیان، ئازادی" لە مافی سێنفیی خۆیان، لە نێویاندا یارمەتییەکانی ڕیزبەندی بێبەش کران.