شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیرانی جەواد عەزیزی، لە چالاکانی مافی خانەنشینان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

گیرانی جەواد عەزیزی، لە چالاکانی مافی خانەنشینان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
خەبات میدیا

جەواد عەزیزی، هاووڵاتیی خانەنشینکراو و لە چالاکانی مافی خانەنشینان لە کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە گیرا و بۆ  ئیتلاعات گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانان جەواد عەزیزی هاووڵاتیی خانەنشینکراوی دانیشتووی کرماشان و لە چالاکانی مافی خانەنشینان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لەم شارە گیرا و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی پشکنینی ماڵەکە دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی لەوانە مۆبایلی ناوبراودا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆی گیران و، تۆمەتە سەپێندراوەکان لە دژی ئەم هاووڵاتییە خانەنشینکراوە و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.

2 مانگ و 9 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیرانی جەواد عەزیزی، لە چالاکانی مافی خانەنشینان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

گیرانی جەواد عەزیزی، لە چالاکانی مافی خانەنشینان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن