پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگەێندراوی سازمانی خەبات، بەبۆنەی دووهەمین ساڵرۆژی شۆڕشی ژینا

ڕاگەێندراوی سازمانی خەبات، بەبۆنەی دووهەمین ساڵرۆژی شۆڕشی ژینا
خەبات مێدیا



هاونیشتمانیانی ستەملێكراوی كوردستان!
خەباتكارانی ڕێگەی ئازادیی لە ئێران و کوردستان !


دوو ساڵ بەسەر جینایەتی گەشتی ئیرشادی ڕژیم و شەهید کردنی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی بەرفراوان و تێكڕایی گەلی كورد و گەلانی ئێران تێدەپەڕێت.
شۆڕشێك كە چەخماخەکەی لە کوردستان لێدراو  هەر زوو بڵێسەی ئاگری ئەو چەخماخەیە هەموو شارو شارۆچکەکانی ٸێران و دەرەوەی وڵاتی گرتەوە.
شۆڕشی ژینا تێچووی گیانی و دارایی گەلێك بەرچاوی بە دواوەو بوو، بە خۆێنی دەیان ڕۆڵەی كوردو زیندانی و شكەنجەو قوربانی دانی كچان و كوڕانی قارەمان و نەبەز، دەسەڵاتی ئاخوندەكانی هێنایە لەرزەو تا ئێستا كە یادی دووهەمین ساڵڕۆژی ئەو شۆڕشە بەرز ڕادەگرین ڕاپەڕین و ناڕەزایەتی جەماوەریی بە شێوەی جیا جیا لە سەرانسەری ئێران دا درێژەی هەیە. 
شۆڕشی ژینا سەرەتاێكی نۆێ‌ و تەواو جیاواز ناڕەزایەتیەكانی ڕابردووی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و ئێران لە بەرانبەر سەركوت و چەوسانەوەی بەردەوام و شێوەی حوكمڕانی دیكتاتۆری بوو. جەماوەری قارەمان و تێكۆشەر،بە بەربەرەكانی كەم وێنەو تێكڕایی یان، كونەمشكیان لە دەسەڵاتدارانی دواكەوتوو كردە قەیسەری.
بەڵێ‌ گەلی كورد و گەلانی ئێران هەر چۆن لە مانگەكانی سەرەتای دەسەڵاتداری خومەینی، دژایەتی خۆیان لەو حكومەت و دەسەڵاتە تاكڕەوە مەزهەبییە نیشان دا لە شۆڕشی ژینادا بە شێوەیەكی بەرفراوانتر و كەم وێنەتر لە بەرانبەر زوڵم و زۆری ئەو دەسەڵاتە داگیرکەر و دژە مرۆڤە، ڕاوەستان و بە خەباتی فرە ڕەهەند و بەربڵاو،  بوونە هۆی بەلەرزەدا هێنانی پایەکانی ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرە.
لێردا دەتوانین ٸاماژە بە چەند خاڵێکی ٸەرێنی ٸەو شۆرشە بدەین:  1.سەلماندنی ئەو ڕاستیە كە جەماوەری كوردستان و ئێران دەسەڵاتی ئاخوندیان ناوێ‌ و بە هەموو شێوەیەك ئەو ڕژیمە بە نامۆ لە خۆیان دەزانن.
2.جارێكی دیكە دەركەوتەوە كە چەخماخەی شۆڕش و پێشڕەویەكەی، لە جەرگەی شارو دێ‌ و گوندی كوردستان و کۆمەڵگەی زۆڵم لێکراوی  كوردستان لێدەدرێ‌ كە زیاترین ستەم و نابەرانبەریان لە گەڵ دەكرێ‌.
3. گشتگیر بوونی  شۆڕشی ژیناو پەل كێشانی بۆ سەرانسەری ئێران و بەشداری تێكڕای چین و توێژەكانی ئێران،دەرخەری پێشكەوتوویی و جەماوەریی بوونی ئەو شۆڕشە مەزننەیە.
4. دەركەوت بەشداری و پێشڕەوی كچان و ژنان و ئافرەتان لە شۆرش دا، تا چەند دەتوانێ‌ لە پەرەپێدانی جولانەوەی مافخوازانە و خەباتی تێكرایی دەروی بەرچاو وە كاریگەر بگێڕن.
 5.شۆڕشی ژینا سەلماندی كە دەسەڵاتی ئاخوندەكان لەرزۆكەو تەنیا بە زۆری هێزو سەركوت و كوشتن توانیویانە درێژە بە حوکمرانی دیکتاتۆرانەی بدات.
6.سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا وەرچەرخانێکی گەورەی مێژوویی بوو كە تیایدا چین و توێژەكانی كوردەواری بە خەباتی شێلگیرانەی  ئازادیخوازی شۆڕشگێڕانە، لە پێناو دابین كردنی مافەكانیان، یەك دەنگ و یەك هەڵوێست تێكۆشان.

 
شایانی باسە کە ڕژیم لە بەرانبەر ویست و داخوازیەکانی گەلانی ئێران دەستی کرد بە سەرکوت و ئیعدام، شکەنجەو بەندکران،و بێ بەزەییانە دەستی دایە راوەدوونان و ٸێعدامی کوران و کچانی ٸازادیخواز، كە بە پێی هێندێک بەڵگەنامەی رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ زیاتر لە ۱٥۰۰ کەس لەو شۆرشەدا شەهید و بە هەزاران کەس بریندار و کەم ٸەندام بوون.بەڵام سەرەرای ٸەوە كە  زیاتر لە هەزاران کەس گیران و شکەنجە دران، و جینایەت و تاوانكاری و لەسێدارەدانی لاوانی كوردو ئێران تا بە ٸەمرۆش درێژەی هەیە

كەس و كاری  سەربەرزی شەهیدان!
زیندانیانی سیاسی خۆڕاگر! 
خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و ٸێران!

هەرچەند تا ئێستاش ڕژیمی دەسەڵاتداری دیكتاتۆر بەردەوامە لە سەپاندنی حوكمی ناڕەوای بە سەر گەلانی ئێراندا، بەڵام خەبات و تیكۆشان و گیان فیدایی و نەبەزی ئێوە ژنان و پیاوان و لاوانی قارەمان و بەردەوامیدان بە شۆڕشی ژینا، لە ئاكامدا كۆتایی بەو گشتە زوڵم و ستەمانە دێنێ‌.
وەك ئاشكرایە فشارەکان لەناوخۆودەرەوەی وڵات بۆ سەر چالاکانی سیاسی و خەڵکی تێکۆشەر زۆرتر بوەو ڕژیم لەڕێگەی دەست و پەیوەندەکانی  فشاری زۆری خستۆتە سەر سازمان و حیزب و جەریانە سیاسیەکانی دژ بە دەسەڵات و هەوڵ دەدا چالاكی و خەباتی سیاسی لە دەرەوەی ووڵات لاواز بكات. بەڵام ٸەم کارەی دەسەڵات دەرخەری ٸەو راستییەیە کە سازمان و حیزبە سیاسیەكان هەڵقوڵاوی ناو کۆمەڵگەن و لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە پشتیوانیان لێ دەکرێت و هەر کاتێک حیزبەکانی کوردستانی ٸێران بە یەک دەنگی و هاوهەڵوێستی داواێکیان لە خەڵک کردووە بە باشترین شێوە بە دەنگ داواکاریەکەیانەوە هاتوون.
ئێمە ڕایدەگەێنین  ئەو فشارانە نەیتوانیوەو ناتوانێ‌ ئیرادەی خەباتکاران  لە ڕیزەكانی سازمانی خەبات لاواز بکات و هەستی ئازادیخوازی لەناخی تێکۆشەرانی ڕێگەی ڕزگاری نەتەوەو نیشتمان دابمرکێنی.


بە دڵنیاییەوە خەبات و بەرخودان، تا گەیشتن بە ئازادی یەکجاری و گەیشتن بە ئامانجی  پیرۆزی خۆمان لەسەر ٸەم رێگا پیرۆزە درێژەی دەبێ‌.
هاونیشتمانیانی بەڕێز!
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، لەدووهەم ساڵیادی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، داوا لە هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان دەکات کە بەمانگرتنی گشتی، داخستنی دوکان و بازاڕ، یان بە هەر شێوەێک کە بۆیان دەکرێت لە ڕۆژی یەکشەممە ۲۵ی خەرمانانی ۱۴۰۳ ناو و یادی ٸازیزی شەهیدان و کەمٸەندامانی ٸەو شۆرشە بەرز رابگرن و لەگەل کەسوکاری سەربەرزیان پەیمان نوێی بکەنەوە کە تا رووخانی یەکجاری ٸەو رژیمە، دەست لە خەبات و شۆرش هەڵناگرن و هاودڵی و هاوسۆزییان لەگەڵ خەباتکاران و شۆڕشگێڕانی ماندوویی نەناس و خۆنەویست لە ڕیزەکانی شۆڕش دژ بە داگیرکەری دڵ پڕ لەقین هەڵناگرن.
.

سەرکەوێ خەباتی ئازادیخوازی دژ بە دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
22 ی خەرمانانی 1403 كۆچی خۆری

2 مانگ و 7 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەێندراوی سازمانی خەبات، بەبۆنەی دووهەمین ساڵرۆژی شۆڕشی ژینا

ڕاگەێندراوی سازمانی خەبات، بەبۆنەی دووهەمین ساڵرۆژی شۆڕشی ژینا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن