پێم ئەڵێن دەم بە خەندەی، وا ئەزانن شادانم
پێم ئەڵێن دەم بە خەندەی، وا ئەزانن شادانم
بەوەی نیە پێ ئەکەنم، لەناخمدا گریانم
پێکەنینی تاڵی من ناخۆشتر لە گریانە
ئەگەر بروام پێ ناکەن گوێ بگرن لەم رازانە
بەوەی نیە پێ ئەکەنم، کۆسپێک هەیە لە ژینم
ئەو چوار پارچە بونەیەو لەت لەتیەی کوردستانم
هێندەی بگریم بۆ خاکم، بۆ گەلی دابراوم
گریەم خڵاس بوو یاران، هێشتا خوێن دێ لە چاوم
بەو هیوایە ئەژیم من بە خوێنی دیدەکانم
لەگەڵ خوێنی شەهیدان، کوردستانمان رەنگین کەم
رازاوە بە گوڵی لالە لەدونیا بێ وێنەی کەم
ئارەزوو عەبدوڵڵاهی