خەباتمێدیا: دەزگای فەرمی ئامریکا لەسەر زاری سەرچاوە نیزامیەکانی ئەم وەڵاتە ڕایگەیاند کە ئەبوبەکر بەغدادی لە هێرشێکی هێزەکانی ئامریکایی لە پارێزگای ئیدلیب لە
خەباتمێدیا: دەزگای فەرمی ئامریکا لەسەر زاری سەرچاوە نیزامیەکانی ئەم وەڵاتە ڕایگەیاند کە ئەبوبەکر بەغدادی لە هێرشێکی هێزەکانی ئامریکایی لە پارێزگای ئیدلیب لە باکوری خۆرئاوای سوریە کوژراوە. ئاسۆشێتد پرێس لەسەر زاری بەرپرسێکی ئامریکای ڕایگەیاندووە کە چالاکیەکیان دژ بە ئەبوبەکر بەغدادی ئەنجام داوە و مەسەلەی بەدواداچوون و ناسینەوەی بەردەوامە. ئەم هەواڵانە دوا بەدوای تویتەکەی دۆناڵد تڕامپ، سەرۆک کۆماری ئامریکایە کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە چواری ڕەزبەر بڵاو بویەوە. دۆناڵد تڕامپ لە تویتەکەیدا باس لەوە دەکات کە ڕووداوێکی گرینگ ڕوودەدا. کۆشکی سپیش باسی لەوەکردووە، دۆناڵد تڕامپ سەرلەبەیانی یەک شەممە بەکاتی واشنگتن قسە دەکات.