پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ یادی لە دایك بوونی حەزرەتی موحەممەد

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ یادی لە دایك بوونی  حەزرەتی موحەممەد
بابەشێخ حوسەینی

یادی لە دایك بوونی حەزرەتی موحوممەد درودی خودای لێ‌ بێت پیرۆزبێ‌ لەموسڵمانی كوردستان،ئێران و جیهان .
هومێدوارم ئەم یادە گەورەیە، ببێتە هەوێنی ئاشتی و تەبایی لە نێوان چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردستان و ئێران و سەرانسەری جیهان. بەو ئاواتەی ئەم یادە،زیاتر لە ڕابردوو هەستی لێبوردەیی و دۆستایەتی و یەكگرتوویی لە نێوان جەماوەری كوردستان دا پەرە پێی بدات.
لەم یادە پیرۆزەدا داوا لە مامۆستایانی ئایینی ئیسلام لە كوردستان و ئێران دەكەم  زیاتر لە ڕابردوو ڕێنوێنی جەماوەری كوردستان بكەن بۆ خەبات و بەربەرەكانی  دژی زوڵم و ستەمكاری ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی ئێران،  تا لە ئاكامدا بە ڕوخانی ئەو ڕژیمە، گەلانی ئێران بە ماف و ئازادی بگەن.
جارێكی دیكە پیرۆزە یادی لە دایك بوونی پێشەوای  ئیسلام حەزرەتی موحەممەد
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
25 ی خەرمانانی 1403 كۆچی خۆری

2 مانگ و 5 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ یادی لە دایك بوونی حەزرەتی موحەممەد

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ یادی لە دایك بوونی حەزرەتی موحەممەد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن