پێنچ شه‌مه‌ 

29 خه‌رمانان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کانادا بەربەستی زیاتر بۆ بەرپرسانی رژیمی ئێران دادەنێت

کانادا بەربەستی زیاتر بۆ بەرپرسانی رژیمی ئێران دادەنێت
خەبات میدیا

دەوڵەتی کانادا ڕایگەیاند لە وڵامی بەردەوامبوونی کردەوە توندەکانی رژیمی ئێران لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، سنووردارکردنی هاتن و مانەوەی بەرپرسانی ئەو رژیمە لەم وڵاتەدا زیاتر دەکرێت.
ئەم یاسا ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان لە ماڵپەڕی دەزگای خزمەتگوزاریی سنووری و ئەمنییەتی گشتیی کانادا بڵاو کرایەوە.
بەپێی ئەم یاسایە، هەموو ئەو کەسانەی لە ٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٢ی هەتاویەوە لە ڕێژیمی ئێراندا خزمەتیان کردووە، بە مەبەستی چوون بۆ کانادا یان درێژەدان بە مانەوە لەم وڵاتە، ڕەتکردنەوەی ڤیزا یان ڕاگواستنیان بۆ لەبەر دەگیردرێت.

٢ی پووشپەڕ ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی، ڕۆژی دەسبەسەرکردنی زەهرا (زیبا) کازمی، ڕۆژنامەنووسێکی ئێرانی-کاناداییە کە لە تاران دەسبەسەر و لە کاتی لێپرسینەوەدا کوژرا.
کانادا بە یاسای کۆچبەران و پاراستنی پەنابەران ئەم سنووردارکردنەی ڕاگەیاند و وتی: 'کانادا نابێتە پەناگەیەکی ئەمن بۆ ئەندامانی باڵای ڕێژێمێک کە خەریکی تێرۆر و پێشێلکاریی سیستماتیک و گەورەی مافەکانی مرۆڤە.'

3 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کانادا بەربەستی زیاتر بۆ بەرپرسانی رژیمی ئێران دادەنێت

کانادا بەربەستی زیاتر بۆ بەرپرسانی رژیمی ئێران دادەنێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن