شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆڕاگری كوردستان

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆڕاگری كوردستان
خبات میدیا

جەماوەری بەهەڵوێست و ئازادیخوازی كوردستانی!

ڕۆژی ۲۵ی خەرمان ۱۴۰۳ کۆچی خۆری، لە دووهەم ساڵیادی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، ئێوەی بەهەڵوێست و ئازادیخواز سەلماندتان کە ئیرادەو خۆڕاگری و باوڕ و ئیمان بە ئازادی بۆ ڕزگاری نیشمانی داگیرکراو لە دەستی دەسەڵاتدارنی ڕژیمی ئاخوندی، هیچ بەربەست و هەڕەشەیەك كارناكاتە سەر وەرەی پۆڵایینتان. جارێكی دیكە دەركەوت سەرکوت و چەوسانەوە، نەیتوانیوەو ناتوانێت خولیای ئازادی لە ڕۆح و گیانی ئێوەدا بسڕێتەوە.
ئێوەی ئازادیخواز، جارێکی تر بە بەشداریتان له مانگرتنی گشتی و داخستنی دوکان و بازاڕ، وێڕای بوونی دۆخی خراپی ئابوری کە بەهۆی سیاسەتی هەڵەی ئەو دەسەڵاتە توشتان کراوە، "نا" ـیەکی دیکەتان بەو حکومەتە دژە مرۆڤە وتەوەو سەلماندتان کە بە هیچ نرخێك و هیچ هەڕەشەیەك كار ناكاتە سەر بڕیاڕی لێبڕاوانەتان بە ئازادی و ڕزگاڕی. 

خەڵکی بەشەرەف و ڕزگاریخواز!
ڕژیمی ئاخوندی ئێران لەسەرتای بەدەسەڵات گەیشتنیەو هەموو هەوڵی خۆی دا کە بتوانێت بەسەر ئیرادەی کوردستانیان زاڵ بێت و کوردستان بخاتە ژێر ڕەکیفی ئامانجە  گڵاوەکانی، بەڵام هەر لە ساڵی ۱۳۵۸ تا ئەمڕۆ، لەبەرانبەر خۆی دا ئیرادەیەکی پۆڵایینی ئێوە جەماوەری تێکۆشەر و مافویستی دیتوەو دەیان جار شکستی خواردوە. هەروەها هەموو فرت و فێڵێکی بەکار گرتوە  تا بتوانێت دزە بكاتە ناو چین و توێژەكانی خەڵكی کوردستان و بناغەکانی قەڵای خۆڕاگری میللەت بڕوخێنێت، کە هەمیشە لەبەرانبەر ڕووناکبیری و چاوکراوەیی خەڵک شکستی خواردوەو نەیتوانیوە کاریگەری لەسەر ڕوانگەی خەڵک بێت. 
لەیادی دووهەم ساڵوەگەڕی شەهید کرانی ژینا ئەمینی دا ئەو ڕاستیە بۆ جارێکی دیکە دڵ و گیانی دەسەڵاتدارە خۆسەپێنەکانی ڕژیمی هێنایە لەرزەو ڕژیم باشتر بۆی دەرکەوت کە هیچ مەشروعیەتی لە لای خەڵک نیە.
دڵنیاین کە ئەو هاوئاهەنگی و هاودڵیەی هەموو لایەنەکان و چین وتوێژەکان و هاوو هەڵوێستی خەڵكی كوردستان زۆری پێ ناچێت کە کاخی زۆر داری ئەو ڕژیمه دەڕوخێنێت و ئازادی و دیموکراسی بۆ وڵاتەکەمان دەگەڕێتەوە. 
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران جارێکی دیکە پڕ بە دڵ سپاس و دەسخۆشی لە ئیرادەو خۆڕاگری خانەوادەی شەهیدان، بەتایەبەت خانەوادەی شەهید ژینا ئەمینی کە هەموو ساڵێک خۆڕاگری و بوێریان دەیسەلمێنن، هەروەها کۆڵنەدانی زیندانیانی سیاسی کە بانگی ئازادیخوازیان لە زیندانەکانیشەوە، هەڵوێستی شیاوی خەڵکی ئازادیخواز، دەکات و هیوادارین ئەم یەکگرتوییە ببێتە هەوێنی ڕزگاریمان لەدەستی ئەو دەسەڵاتە خوێنڕێژ و دژە مرۆڤە.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

2 مانگ و 6 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆڕاگری كوردستان

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆڕاگری كوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن