شه‌ممه‌ 

31 خه‌رمانان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا لە ساڵڕۆژی قەتڵی حکوومتیی ژینا ئەمینیدا سزای نوێی بەسەر ڕێژیمی ئێراندا دەسەپێنێ

ئەمریکا لە ساڵڕۆژی قەتڵی حکوومتیی ژینا ئەمینیدا سزای نوێی بەسەر ڕێژیمی ئێراندا دەسەپێنێ
خەبات میدیا

ئابرام پیلی جێگری نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و بەبۆنەی دووهەمین ساڵڕۆژی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی بە دەستی گەشتی ئێرشادی ڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاند، مافی مرۆڤ و پاراستنی مرۆڤەکان ڕوانگەی حکوومەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێرانە و واشنگتۆنیش لە لێپرسینەوە لە رژیمی ئێران لە بەرامبەر ڕەفتارە ناسەقامگیرکەرەکانی لە ناوەوە و دەرەوە وڵات بەردەوامە.
ناوبراو وتی کە ژینا ئەمینی بە هۆی نەبوونی ئەو حیجابە داسەپاوەی کە ڕێژیم دەیهەوێ گیرا و کوژرا. بەڵام دوای ئەوە ڕێژیمی ئێران لەگەڵ شۆڕشی سەرانسەری خەڵک بەرەوڕوو بووەوە و ئەو ڕێژیمە وڵامی ناڕەزایەتییەکانی دایەوە.

ڕێژیم بە کردەوەی دڕندانە کە بریتی بوو لە گرتنی بەکۆمەڵ، توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی، دانپێدانانی زۆرەملێ، ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدان و دادگاییکردنی ساختە ڕووبەڕووی خەڵک بووەوە و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ئێران بە فەرمانی عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئاخوندی بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوت کرا.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی ڤیدیۆکەی خۆیدا ئاماژەی بەوە کرد کە دوو ساڵ دوای شەهیدکرانی ژینا، سەرکوتی رژیم لە دژی ژنان و کچان و کەمایەتییە ئایینی و نەتەوەییەکان بەردەوامە.
بۆیە ئابرام پپلی وتی ئەمریکا لە لێپرسینەوە لە رژیمی ئاخوندی لە بەرامبەر هەڵسوکەوتە دژە مافی مرۆیەکانی بەردەوام دەبێت و بە کردەوەی هاوشێوەی ئەم کردەوەی کە لەم حەفتەیەدا دژی ئەو حکوومەتە ڕایدەگەیەنێت بەردەوام فوشار دەخاتە سەری.

3 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمریکا لە ساڵڕۆژی قەتڵی حکوومتیی ژینا ئەمینیدا سزای نوێی بەسەر ڕێژیمی ئێراندا دەسەپێنێ

ئەمریکا لە ساڵڕۆژی قەتڵی حکوومتیی ژینا ئەمینیدا سزای نوێی بەسەر ڕێژیمی ئێراندا دەسەپێنێ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن