بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٣، داواکاریی پەرهام پەروەری لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەت کرایەوە و ئەمە بۆ دووهەمین جارە کە ئەم داواکارییەی ناوبراو ڕەت دەکرێتەوە.
ڕۆژی شەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، پەرهام پەروەری بە بێ ئاگاداریی خانەوەدەکەی و بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ئێڤینەوە بۆ بەندیخانەی ئێرانشار لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دوور خرایەوە.
پەرهام پەروەری لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای بە ناو ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "عەمووزاد"، بە ١٠ ساڵ دوورخرانەوە بۆ زیندانی جاسک لە پارێزگای هورموزگان و پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، ئەندازیار "پەرهام پەروەری" خەڵکی شاری سەقز کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی شاری تاران گیرا و لەلایەن دادسەرای ئەمنییەتیی زیندانی ئێڤین بە "موحاربە" تۆمەتبار كرا