شه‌ممه‌ 

31 خه‌رمانان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی دوو تازە لاوی بەلووچ لەلایەن چەکدرانی رژیمی ئێرانەوە

کوژرانی دوو تازە لاوی بەلووچ لەلایەن چەکدرانی رژیمی ئێرانەوە
خەبات میدیا

دوو شارۆمەندی تازە لاوی بەلووچی تەمەن ١٧ و ١٨ ساڵ بە ناوەکانی وەحید دەرزاهی و نەوید دەرزاهی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدراەکانی  رژیمی ئێران لە خاڵی سفری سنووری شاری سەراوان کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان ۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان دوو هاووڵاتی بەلووچ بە ناوەکانی وەحید دەرزاهی تەمەن ١٧ ساڵ و نەوید دەرزاهی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی گوندی زیارەت سەر بە شارۆچکەی بێمپشت شاری سەراوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران.
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە، ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ ئاودێریکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی خۆیان چوونەتە خاڵی سفری سنوور و لە کاتی گەڕانەوەیان، کەوتوونەتە بەر ئامانجی تەقەی ئەم هێزانە و بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە فەوتیان کردووە..

3 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی دوو تازە لاوی بەلووچ لەلایەن چەکدرانی رژیمی ئێرانەوە

کوژرانی دوو تازە لاوی بەلووچ لەلایەن چەکدرانی رژیمی ئێرانەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن