سەرچاوە هەواڵدەرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە، شەوی دووشەممە ٢٦ی خەرمانان، ئامانج ئەحمەدی و پویا (نازناو نادیار)، هەردووکیان خەڵکی گوندی "ڕەشی ئاوا" سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی تێرۆریستی ئیتلاعاتی ئەم شارە گیراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
هەر لەم پەیوەندییەدا ، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ خەرمانان، مانی محەممەدی خەڵکی گوندی "تەورێزخاتوون" و سەڵاح فەتحی خەڵکی گوندی "ڕەشی ئاوا" لە لایەن ئەو هێزانەوە گیراون.
هەروەها، بەدواداچوونەکانی خانوادەی ئەو چوار هاووڵاتییە بۆ ئاگاداری لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان تا ئێستا بێ ئاکام بووە و ناوەندە ئەمنییەکانیش ئامادە نەبوون وەڵامێکی دیاریکراو لەم بارەیەوە بدەنەوە.