پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئومێد قەدیمی بە زیندان مەحکووم کرا

ئومێد قەدیمی بە زیندان مەحکووم کرا
خەبات میدیا

ئومێد قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە شەهیدانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان بە ساڵێک زیندانی دواخراو و سزای نەقدی ٣ ملیۆن تمەن سزا درا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز و بەپێی سزای دادگای پێداچوونی پارێزگای کوردستان لە دووشەمە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣، بە ناوبراو ڕاگەیەندرا، ناوبراو بە ساڵێک زیندانی دواخراو و سزای نەقدی ٣ ملیۆن تمەن سزادرا. ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای بە ناو شۆڕشی دیواندەرە، بەتۆمەتی ئەندامێتی لە یەکیک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕژیم، بە ٣٢ مانگ زیندانی تەعزیری، بەتۆمەتی تەبلیغ دژی ڕژیم بە ٨ مانگ  و بەتۆمەتی بڵاوکردنی درۆ بۆ تێکدانی رای گشتی، بە سزای نەقدی ٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن سزادرابوو.

2 مانگ و 3 ڕۆژ و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئومێد قەدیمی بە زیندان مەحکووم کرا

ئومێد قەدیمی بە زیندان مەحکووم کرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن