پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بانگهێشت و به‌ندکردنی هه‌ندێک له‌ لاوانی شاری سنه‌

بانگهێشت و به‌ندکردنی هه‌ندێک له‌ لاوانی شاری سنه‌
xebatmedia

سه‌رچاوه‌یه‌کی نهێنی له‌ ناوخۆی کوردستانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ڕۆژی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٨ پۆلێک له‌ چالاکوان و لاوانی شاری سنه‌ به‌مه‌به‌‌ستی پرۆتستۆکردنی هێرشه‌کانی

خه‌‌‌باتمیدیا: به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی گه‌‌‌یشتوو، هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیم ده‌‌‌ستیان کردوه‌‌‌ به‌‌‌ بانگکردن و به‌‌‌ندکردنی هه‌‌‌نێک له‌‌‌لاوه‌‌‌ چالاکه‌‌‌کان، که‌‌‌ ئه‌‌‌رکیان ڕێکخست و سه‌‌‌رپه‌‌‌رشتی کردنی ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌ جه‌‌‌ماریه‌‌‌کان بوون دژی هێرشی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی تورکیه‌‌‌ بۆسه‌‌‌ر ڕۆژئاوای کوردستان.

سه‌‌‌رچاوه‌‌‌یه‌‌‌کی نهێنی له‌‌‌ ناوخۆی کوردستانه‌‌‌وه‌‌‌ ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ڕۆژی ٢٥ی ڕه‌‌‌زبه‌‌‌ری ١٣٩٨ پۆلێک له‌‌‌ چالاکوان و لاوانی شاری سنه‌‌‌ به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌‌ستی پرۆتستۆکردنی هێرشه‌‌‌کانی تورکیا بۆ سه‌‌‌ر کوردستان، سه‌‌‌رپه‌‌‌رشتی خۆپیشاندانێکیان کرد، که‌‌‌ جه‌‌‌ماوه‌‌‌رێکی زۆر به‌‌‌شداری تێدا کرد و دروشمی دژی داگیرکاریان به‌‌‌ ڕێژیمی تورکیا وتۆته‌‌‌وه‌‌‌. هه‌‌‌ر دوابه‌‌‌دوای ئه‌‌‌و هێرشانه‌‌‌ ده‌‌‌ست کراوه به‌‌‌ بانگکردن و به‌‌‌ندکردن و لێپرسینه‌‌‌وه‌‌‌ی لاوان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئیداره‌‌‌ی ئیتلاعاته‌‌‌وه‌‌‌.بەپێی هەواڵەکان لە دوو رۆژی دوای نارەزایەتیە جەماوەریەکەی سنە، هێزەکانی رژیم چەندین کەس لە لاوانی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد کە ناوی چوار کەس لە دەستبەسەر کراوان بریتین لە: ئارمان ساعدپەنا، فەرامەرزشەریعەتی، فواد عینایەتی و موبین خوسرەوی. شایانی گوتنە بەشێک لە دەستبەسەرکراوان لەلایەن دادگای رژیم لە سنە بە دانانی کەفالەت بە کاتی ئازاد کراون.


5 ساڵ و 23 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بانگهێشت و به‌ندکردنی هه‌ندێک له‌ لاوانی شاری سنه‌

بانگهێشت و به‌ندکردنی هه‌ندێک له‌ لاوانی شاری سنه‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن