کۆمەڵەی سەندیکایی فەرانسە کە ٥ سەندیکای گەورەی ئەم وڵاتە لەخۆ دەگرێت لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایگەیاند کە هێشتا لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخی ئێران و بەتایبەت دۆخی چالاکانی داکۆکیکار لە مافی کرێکاران و مافی مرۆڤ دەکەن.
کۆنفیدراسیۆنی دێموکراتیکی کاری فەرانسە، کۆنفیدراسیۆنی گشتیی کار، کۆنفیدراسیۆنی یەکگرتووی سەندیکاکان، هاوپێوەندی و یەکیەتیی نیشتمانیی سەندیکا سەربەخۆکان لەم بەیاننامەیەدا، نیگەرانییان لە بارودۆخی چالاکانی کرێکاری، سێنفی و مەدەنیی بەندکراو لە ئێران، بەتایبەتی بۆ شەریفە محەممەدی چالاکی کرێکاری و پەخشان عەزیزی چالاکی مەدەنی کە سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە دەربڕی.