وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بە هۆی "بەردەوامیی سەرکوتی توندوتیژانەی گەلی ئێران" خولی نوێی سزاکانی بەسەر ١٢ بەرپرسی رژیمی ٸێراندا سەپاند.
ئەم گەمارۆیانە کە لە دووهەمین ساڵڕۆژی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی سەپێندراون، ئەندامانی سپای تیرۆریستی پاسداران، بەرپرسانی زیندان و کەسانێکیان گرتووەتەبەر کە لە ئۆپەراسیۆنە کوشندەکانی دەرەوەی سنوور بەرپرسیارن.
سزاکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی سەرەکی بریتین لە دەستبەسەرداگرتنی دارایی و سامان و قەدەغەکردنی ڤیزا و بازرگانی هاوڵاتیانی ئەمریکی لەگەڵ ئەو کەسانە