پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەعد حەریری دەستی لە کار کێشایەوە

سەعد حەریری دەستی لە کار کێشایەوە

خەباتمێدیا: سەعد حەریری سەرۆک وەزیری لوبنان بەهۆی درێژەکێشانی نارەزایەتیەکانی ئەو وەڵاتە دەستی لەکار کێشایەوە.

خەباتمێدیا: سەعد حەریری سەرۆک وەزیری لوبنان بەهۆی درێژەکێشانی نارەزایەتیەکانی ئەو وەڵاتە دەستی لەکار کێشایەوە.
لەدوای دو حەوتوو لە بەردەوامی نارەزایەتی جەماوەریی لە لوبنان، رۆژی سێشەممە 7ی خەزەڵوەر، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ئەو وەڵاتە دەستی لەکارکێشایەوە.
ناوبراو هەروەها لە پەیامێکی تەلویزیۆنیدا ووتی: ئەوە ویستی هەزاران لوبنانیە، ئەوە ئەرکی ئێمەیە کە چەترێکی رزگاری بۆ هەموو وەڵات و بۆ رێگری کردن لە هەرەس هێنانی وڵات دروست بکەین.
حزب اللەی لوبنان یەکێکە لەو گروپانەی کە بەشدارە لە حکومەتی هاوپەیمانی سەعد حەریری و نارازیان لە دروشمەکانیان دا رق و بێزاریان لە رژیمی ئاخوندی و دەستوپێوەندەکانی دەردەبڕی و خوازیاری دەرکردنی رژیمی ئێران و کۆتایی هێنان بە دەستێوەردانەکانی لە لوبنان بوون.
شایانی باسە لە ماوەی نارەزایەتیەکان هێزە تیرۆریستیەکانی حزب اللە چەندین جار پەلاماری جەماوەری نارازیان دەدا و رۆژی سێشەممەش کۆمەڵێک کەسی چەکدار بە باتۆم هێرشیان کردە سەر ناوەندی سەرەکی خۆپیشاندەران لەشاری بەیروتی پێتەخت، و بڵاوکراوەکانی ئەو وەڵاتە هێرشبەران بۆ سەر نارازیانیان وەک ئەندامی جوڵانەوەی شیعەی (ئەمەل) هاوپەیمانی خامنەی ناوهێنان.


5 ساڵ و 22 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەعد حەریری دەستی لە کار کێشایەوە

سەعد حەریری دەستی لە کار کێشایەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن