ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان چووپانی" خەڵکی پیرانشار پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی گیرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی بێبەری کراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان گرتبوو