شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ناڕوونی چارەنووسی دایە مینا

 ناڕوونی  چارەنووسی دایە مینا
خەبات میدیا

سەرەڕای ئەوەی کە ١١ ڕۆژ بەسەر گرتنی مینا سۆڵتانیدا لە شاری بۆکان  تێپەڕیوە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان  ١٤٠٣  مینا سۆڵتانی،کە  دایکی شەهریار محەمەدی، یەکێک لە کوژراوانی  شۆڕشی ژینا  بووە ، لە کاتی هێرشی هێزە سەرکوتگەرە  ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری گیراوە.
میلاد محەممەدی و ئەسرین محەممەدی منداڵانی ئەم دایکە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایانگەیاندووە کە لەوەتەی دایە مینایان گرتووە، هەوڵی خانوادەکەی بۆ زانینی چارەنووسی سەرکەوتوو نەبووە و دەزگا بەناو ئەمنییەکانیش ئامادە نەبوون زانیاری لەسەر بارودۆخی مینا بدەن.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری ورد لە هۆی  گرتن و تۆمەت و چارەنووسی دایکی ئەم داواکارە لەبەردەستدا نییە..

2 مانگ و 1 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناڕوونی چارەنووسی دایە مینا

ناڕوونی چارەنووسی دایە مینا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن