ڕەزا سیراج، یەکێک لە جێگرانی پێشووی ڕێکخراوی تیرۆریستی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و دامەزرێنەری دۆسیەی زۆرێک لە چالاکان و زیندانیانی سیاسی مرد.
ئەم وتەبێژ و جێگری پەیوەندییەکانی سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی رژیمی ئێران لە ئەنجامی وەك ئەوەی باس دەكرێ "نەشتەرگەرییەکی سەختی وەرەمی مێشک" مردووە.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو لە خولی نوێی سزاکانی سەر بریکارەکانی سەر بە سپای پاسداران لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە لە لیستی سزاکانی ئەمریکادا جێگیر كرا