بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ژمارەیەک لە بریندارانی حیزبوڵڵا بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ورمێ گواستراونەتەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، گواستراونەتەوە بۆ بەشی چاودێری چڕ و ڕێگری لە کەسانی ئاسایی دەکرێت سەردانی ئەو یەکانە بکەن.
سەدان بەکرێگیراوی گرووپی تیرۆریستی حیزبوڵڵای لوبنان لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەوتەی ڕابردووی ئیسڕائیلدا بەشێکیان كوژران و بەشێکیشیان بۆ نەخۆشخانەکانی ئێران و سووریە بەمەبەستی چارەسەرکردن گواستراونەتەوە