پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی کچە خوێندکارێکی کورد لە باکوری ئێران

کوژرانی کچە خوێندکارێکی کورد لە باکوری ئێران

خەباتمێدیا: کچە خوێندکارێکی خەڵکی کامیاران لە پارێزگای گەیلان کە لە باکووری ئێران هەڵکەوتووە، کوژرا.

خەباتمێدیا: کچە خوێندکارێکی خەڵکی کامیاران لە پارێزگای گەیلان کە لە باکووری ئێران هەڵکەوتووە، کوژرا.
شەوی یەکشەممە ٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩، کچە خوێندکارێکی خەڵکی کامیاران بە ناوی ”سارا ئیبراهیمی“ کە لەگەڵ هاوزانکۆییەکی خۆی سەردانی ماڵی ئەوانی کردبوو، کوژرا.
ئەحمەد ئاقایی، جێگری کۆمەڵایەتی و پێشگیری لە ڕوودانی تاوانی دادگای گەیلان لەو بارەوە بە هەواڵدەریی حکوومەتی ئیسنای ڕاگەیاندووە کە، شەوی یەکشەممە لەگەڕەکی ”کوچسفەهانی“ی گەیلان پێنج کەس کوژراون کە ٤ کەسیان ئەندامی خانەوادەیەک بوون و کەسێکیش میوان بووە. ناوبراو ڕایگەیان کوڕی ئەو خانەوادەیە ئەو پێنچ کەسەی بە چەقۆ کوشتووە.
هەواڵدەری هەنگاو: ”سارا ئیبراهیمی“ خوێندکاری بەشی ئەندازیاری بێهداشت لە زانکۆی خەڵخاڵ بووە.
سارا لەگەڵ کچێکی هاوڕێی بە ناوی ”حەدیس پەرهیزکار“ کە ناوبراویش خوێندکاری پەرەستاری زانکۆی خەڵخاڵ بووە، بە مەبەستی پشوو سەردانی ماڵی ناوبراوی کردووە.


5 ساڵ و 22 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی کچە خوێندکارێکی کورد لە باکوری ئێران

کوژرانی کچە خوێندکارێکی کورد لە باکوری ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن